هێرشی بەڕاکێتی خۆڕاگری فەلەستین بۆسەر عەسقەلان و شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی دەوری کەرتی غەزە
سەرایا قودسی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەسقەلان و چەند شارۆچکەی زایۆنیست نشینی دەوری کەرتی غەزەی بە ڕاکێت کوتاوە.
لەدوای ئەو هەڵمەتە بە ڕاکێتە ئاژیری مەترسی لە عەسقەلان و چەند شارۆچکەی زایۆنیست نشینی دەوری کەرتی غەزە وەدەنگ هاتوو سەرایاقودس ڕایگەیاند کە هاوڕێ لەگەڵ گوردانەکانی ناسر سەلاحەدین هێرشێکی هاوبەشیان کردۆتە سەر زرێپۆش و چەکدارانی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس.
ئەو گروپە خەباتگێرە فەلەستینیە ڕاشیگەیاند کە خەباتگێرانی سەرایاقودس لەنێو قوتابخانەیەکی شاری غەزەدا لەگەڵ تاقمێک چەکداری زایۆنیست تووشێ شیر هاتوون کە لەئاکامی دا ژومارەیەک زایۆنیست کوژراون.
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسامی لقی سەربازی حەماسیش ڕایانگەیاند کە لە ئاسمانی گەڕەکی تەلهەوای غەزە حەوت "ڕاکێتی سام حەوت"یان لە کۆپتەرێکی داگیرکەرانی زایۆنیست گرتوە.