عیزەت ئەلڕەشق: ئیدیعای ئەمریکا، درۆیە، خەڵکی غەززە بە چەکی ئەمریکی شەهید دەبن
ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: ئیدیعای نیگەرانیی بەرامبەر رەوشی مرۆیی و پەرۆشبوون لەحاند ئێش و مەینەت کێشانی خەڵکی غەززە، درۆیەکی ئەمریکییە.
"عیزەت ئەلڕەشق" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس پێی داگرت، "کامالا هەریس" بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی بە درۆ و دەلەسەی ساختەو لەبەرچاو نەگرتنی مافی خۆڕاگریی فەلەستینیەکان لەهەمبەر رژیمی داگیرکەر کە لە یاساو ڕێسا نێودەولەتییەکاندا جەختی لەسەر کراوە، بە گرتنەبەری هەڵوێستێک بە قازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرد.
دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرنجدان بەوەی کە دەزانێ و ئاگادارە کە نەتانیاهو چەندین جار ڕێگربووە لەبەردەم گەیشتن بەڕێککەوتن، دەبێ بۆ وەستاندنی شەڕ و ژینۆساید لە غەززە، هەوڵ بداو بیخاتە ژێر گوشار و ناچاری بکا شەڕی دڕندانەی دژ بە گەلی بێ دەرەتانی غەززە، رابگرێ.
ئەلڕەشق وتیشی: ئیدیعای نیگەرانی بەرامبەر رەوشی مرۆیی و ئێش و ئازار ومەینەت کێشانی خەڵکی غەززە، درۆی بەردەوامی ئەمریکییەکانە، چونکە ئەوان ئەگەر بەتەما بوون شەڕ بوەستێنن، دەیانوەستاند و کۆتاییان دێنا بە پاڵپشتیی سەربازی، سیاسی، ئاسایشی و هەواڵگرییان لە سوپای داگیرکەری زایۆنیستی.