بەردەوامیی رەخنەوگازندەی بەرپرسانی فەلەستینی لە قسەکانی نەتانیاهو لە کۆنگرێسی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429808-بەردەوامیی_رەخنەوگازندەی_بەرپرسانی_فەلەستینی_لە_قسەکانی_نەتانیاهو_لە_کۆنگرێسی_ئەمریکا
"سامی ئەبوو زوهری" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: نەتانیاهو لە وتاردانەکەی خۆی لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەریخست کە لەدووی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ نیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 27, 2024 05:43 Asia/Tehran

"سامی ئەبوو زوهری" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: نەتانیاهو لە وتاردانەکەی خۆی لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەریخست کە لەدووی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ نیە.

"ئەبوو زوهری" وتیشی: هاوکاری و هاوپەیمانیی لەگەڵ نەتانیاهودا، خەیانەت کردن بە خوێنی شەهیدانە، نەتانیاهو لە وتاردانەکەیدا سەلماندی کە لەهەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ نیەو ئەو وتاردانە پڕبوو لە درۆ و دەلەسە.

"مستەفا بەرغوس" سکرتێری گشتیی پارتی "دەسپێشخەریی نیشتمانی" ی فەلەستینیش وتاردانەکەی نەتانیاهو لە کۆنگرێسی بە "وتاردانێکی پڕشورەیی" وەسف کردو وتی: ئەو کۆڕە بۆ تاوانکارێکی جەنگی بەناوی نەتانیاهو بەڕێوەچوو کە بەدژ گەلی فەلەستین، دەستی داوەتە کوشت و بڕ، کۆمەڵکوژیی، ژینۆسایدو سزادانی بەکۆمەڵ.

بزووتنەوەی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەجیاتی ئەوەی دەرفەت بە نەتانیاهو بدرێ بۆ ئەوەی سیمای خۆی لای جیهانیان باش بکا، دەبێ ئەو وەک جەنایەتکاری جەنگیی قۆڵبەست بکرێ و ڕادەستی دادگەی نێونەتەوەیی لاهە بکرێ.

جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وتاردانی نەتانیاهو، تژی بوو لە درۆ ودەلەسەو بوختان هەڵبەستن سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا.