درێژەی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە غەززەو چوونەسەری ژماری شەهیدو برینداری فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429841-درێژەی_ژینۆسایدی_رژیمی_زایۆنی_و_ئەمریکا_لە_غەززەو_چوونەسەری_ژماری_شەهیدو_برینداری_فەلەستینی
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بە شەهید و بریندار بوونی١٤٤ فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامار و تاوانکاریی ٢٤کاتژمێری ڕابردووی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ئەو ناوچە، ژماری شەهیدان گەیشتە زیاتر لە٣٩هەزار کەس .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 28, 2024 08:20 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بە شەهید و بریندار بوونی١٤٤ فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامار و تاوانکاریی ٢٤کاتژمێری ڕابردووی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ئەو ناوچە، ژماری شەهیدان گەیشتە زیاتر لە٣٩هەزار کەس .

لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەدا هاتووە: سوپای رژیمی زایۆنی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، چوار تاوانی لە کەرتی غەززە ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، چل و یەک کەس شەهیدو١٠٣کەسیش بریندار بوون. هەروەها لەو بەیاننامەدا هاتووە: بە هەژمارکرانی ئەو شەهید و بریندارانە، لە دەسپێکی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززەوە تائێستا ٣٩هەزار و ٢٥٨ فەلەستینی شەهیدو٩٠هەزار و ٥٨٩ فەلەستینی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەتی غەززە ڕایگەیاند کە لەبەر درێژەی پەلامارەکان، تەرمی ژمارێک شەهید هەروا لە ژێردارووپەردوودا ماوەو دەزگەکانی فریاکەوتن ناتوانن ئەوان بگوێزنەوە بۆ ناوەندە نەخۆشخانەییەکان.