بەیاننانەی حەماس لە کاردانەوە بە ئەشکەنجەکرانی ئەسیرانی فەلەستینی لە لایەن داگیرکەرانەوە
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری پێکهاتنی کۆمیتەیەکی نێودەوڵەتی بوو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتە دڕندانە و تۆقێنەرەکانی زایۆنییەکان دژ بە هەزاران ئەسیری فەلەستینی دانیشتووی غەززە لە بنکەی سەربازیی "سدی تیمان" بوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە شەرمەزار کردنی کردەوە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئەسیرانی فەلەستینی دانیشتووی کەرتی غەززە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا، خوازیاری هەنگاوهەڵگرتنی خێرای جیهانی بۆ ڕاگرتنی ئەم کردەوە پلانبۆدارێژراوانەی ئەم ڕژێمە و بەدواداچوونی لە دادگە نێودەوڵەتییەکان بوو.
بزووتنەوەی حەماس ئەشکەنجە کرانی دڕندانەی ئەسیرانی فەلەستینیی کەرتی غەززەی لە بنکەی سەربازیی "سدی تیمان" بە دەستی هێزی سەربازیی دڕندەی زایۆنیی پیشاندەری شوناسی بە دوور لە بەها مرۆییەکانی ئەم ڕژێمە دەسدرێژکارە بوو.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوەندە مافەوانییەکان و بیروڕای گشتیی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە ئەشکەنجەی پلانبۆداڕێژراوی ڕژێمی جەنایەتکار و دڕندەی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان کاردانەوەی هەبێ و بەدواداچوون بکات بۆ باروودۆخیان لە زیندان وگرتووخانەکانی ئەم ڕژێمە دەسدرێژکارەدا.