ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٣٩ هەزار و ٤٠٠ کەس
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٣٩ هەزار و ٤٠٠ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ ژماری گشتیی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە لەم کەرتە گەیشتۆتە نەوەد هەزار و ٩٩٦ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی بیستو چوار کاتژمێری رابردوودا سوپای ڕژیمی زایۆنی سێ جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە پێیداگرت کە ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران ناهێڵن هێزەکانی فریاگوزار دەستیان بگاتە پێیان. هەروەها ناوەندە دەرمانییەکانی کەرتی غەززە رایانگەیاندووە لە هەفتەیەکدا لە نێوان هەشتسەد تا هەزار کەس تووشی نەخۆشی هێپاتیت دەبن و لە دەستپێکی شەڕی دژ بە غەززەوە، نزیکەی چل هەزار کەس تووشی هێپاتیت بوونە.