ئاب 03, 2024 12:36 Asia/Tehran

هەواڵدەری حکومەتی فەلەستین لە غەزە دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە لەدەسپێکی شەرەکەی ئەو کەرتەوە تاکوو ئێستا ٨٨٥ کەس لە فەرمانبەرانی دەرمانی شەهید کراون.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو هەواڵدەریە فەلەستینیەدا وتراوە کە ڕژیمی زایۆنیست لەماوەی زۆرتر لە ٣٠٠ ڕۆژ شەڕ لە غەزە ٧٩ کەسی فریاگوزاری شەهید کردوەو هەر لەم ماوەدا ٣٤ نەخۆشخانەو ٦٨ ناوەندی پزیشکی"یشی بەتەواوی لەکار خستوون و دە هەزار کەس لە خەڵکی ئەو کەرتەش تووشی شێرپەنجە هاتوون و ٧١ هەزار کەسیش تووشی نەخۆشی ئاوسانی جەرگ بوون.

فیلیپ لازارینی" کومیسێری باڵای ئانڕواش ڕایگەیاند کە ٢٠٠ فەرمانبەری ئەو دامەزراوە لە شەڕی زایۆنیستەکان بۆسەر غەزە تاکوو ئێستا گیانیان لەدەست داوەو ئەوەش بە گەورەترین قوربانی بوونی فەرمانبەرانی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار لە دەسپێکی دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لەساڵی ١٩٤٥تاکوو ئێستا.

ناوبراو وتیشی کە سەدی پەنجای دامەزراوەکانی ئانڕوا کاول بوون و ١٩٠ بنیاتی ژیرخانی ئانڕواش لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان دا لەنێو چوون و هەربۆیە داوای لە ئانتۆنیۆ گۆترێسی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد تاکوو بەرپرسایەتی خۆی لەهەمبەر یەکە یەکەی ئەو کەسانەی کە لە غەزە قەڵاچۆ کراون بەئەستۆ بگرێ.

سەرپەیڤ