کاردانەوەی حەماس بە بۆردومانی خوێندنگەی حەمامەی شاری غەززە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە بۆردومانکرانی خوێندنگەی حەمامەی شاری غەززە کە شەهید و بریندار بوونی دەیان کەسی لێکەوتەوەە، ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنی سوور و پێداگرە لەسەر بەردەوامکردنی ژینۆساید لە ڕێگای پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ پەلاماری جەنایەتکارانەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی فاشیستیی زایۆنی بۆ سەر خوێندنگەی حەمامەی گەڕەکی شێخ ڕزوانی شاری غەززە کە هەزاران ئاوارەی فەلەستینی تێدا نیشتەجێکراوە و بە پێی ڕێژە و ئامار حەڤدە ئاواەری بێ تاوان شەهید بوونە و دەیان کەسیش بریندار، پیشاندەری سوور بوونی کابینەی ڕژێمی زایۆنییە لە سەر بەردەوام کردنی ژینۆسایدی دڕندانەی لە غەززە و پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی فەلەستینی لە ژن و منداڵەوە بگرە تا کەسانی پیر و پەککەوتە.
حەماس بە وشداریدان سەبارەت بە بەردەوامبوونی سیاسەتی جەنایەتکارانەی دوژمنی زایۆنی سەبارەت بە کوشت و کوشتار، زاڵکردنی کەشی پڕ ترس و تۆقان و بەچۆکداهێنانی فەلەستینییەکان، خوازیاری هەنگاوی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بوو بۆ ئاشکرا کردنی درۆ و دەسەلەکانی دوژمن و دادگەییکردنی داگیرکەران بوو لەبەر جەنایەتە کارەساتبار و دژەمرۆییەکانی دژ بە فەلەستینییەکان. ڕژێمی داگیرکەر دوێنی بە بۆردومانکردنی خوێندنگەی حەمامەی شاری غەززە ، ١٧ فەلەستینیی شەهید و چەن کەسی دیکەیشی بریندار کرد.