پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430129-پەلاماری_شارۆچکەنشینانی_زایۆنی_بۆ_سەر_کەرتی_ڕۆژاوا
شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە پەلاماردانی فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، دەستیان دایە ئاوربەردانە دار زەیتوونەکانیشیان.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 05, 2024 07:56 Asia/Tehran

شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە پەلاماردانی فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، دەستیان دایە ئاوربەردانە دار زەیتوونەکانیشیان.

دوابەدوای پەلاماری شارۆچکەنشیانی زایۆنی بۆ سەر دانیشتووانی گوندی "ئەلموغیر" لە کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراو شەش فەلەستینی  بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە، شارۆچکەنشینان دەستیان دایە ئاوربەدانە خێوەتەکانی جووتیارانی فەلەستینی و لەگەڵیان تێکهەلچوون.

شارۆچکەنشینانی زایۆنی هەروەها بە پاڵپشتیی سوپای ڕژێمی زایۆنی دەیان دارزەیتوونی شاری "صوریف" هەڵکەوتوو لە باکووری ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژاوایان ئاور تێبەردا. شایەتحاڵان باسی بیسترانی دەنگی تەقەتفەنگیشیان کردووە. "حازم غنیمت"، سەرۆکی شارەداریی "صوریف" بە پشت ڕاست کردنەوەی پەلاماری سەر لەنوێی شارۆچکەنشینانی زایۆنی رایگەیاند؛ شارۆچکەنشینان هێرشیان کردە سەر ماڵی فەلەستینییەکان و چل دارزەیتوونیشیان سووتاندووە.