زەبری قورسی قەسام و سەرایا قودس لە داگیرکەرانی زایۆنیست
قەسام لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانی لە دەوری نەخۆشخانەی شیفای غەزە زەبرێکی گورچکبڕیان وەشاندۆتە چەکدارانی زایۆنیست.
هاوکات لەگەڵ دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە نەخۆشخانەی سیفا خەباتگێرەکانی خۆڕاگری لەو نەخۆشخانە هەڵیان کوتایە سەر داگیرکەران.
چەکدارانی ئەو ڕژیمە لەسایەی بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی نەخۆشخانەی شیفایان بە کردەوەی دڕندەکارانە کردۆتە دۆزەخ و گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی حەماس"یش کە خەباتگێرەکانیان بە یارمەتی خەباتگێرانی سەرایا قودس"ی لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی بەهاوەن چەکدارانی داگیرکەری دەوری نەخۆشخانەی شیفایان کردۆتە ئامانج.
هاوکات خەباتگێرانی گوردانەکانی قەسام ڕایانگەیاند کە سێ چەکداری زایۆنیستیان لە دەوری ئەو نەخۆشخانە کوشتوەو هەر لەهەمان کاتیش دا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەیت حانوون"یش لەمیانەی سیڕێکی بوێرانەدا دەبابەیەکی زایۆنیستەکانیان لە جۆری میرکاواو شۆڤڵێکی دی ٩"یان بە مووشەکی یاسین سەدو پێنج کردۆتە ئامانج.