ئاب 06, 2024 12:50 Asia/Tehran

هێزەکانی قەسام بە سەرکەوتوویی لە باشووری کەرتی غەززە هێرشیان کردە سەر ژمارێک هێزی سوپای ڕژێمی داگیرکەر.

گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند : خەباتکارانی ئێمە توانیان بۆمبێکی دژەتاک لە نێو ژمارێک سەربازی زایۆنیدا بتەقێننەوە کە  لە نێو باڵاخانەیەکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی «الفراحین» هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە مەتەرێزیان نابوویەوە. قەسام پێیداگرت: خەباتکارانی ئێمە لە خاڵی سفرەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی فەراحین توانیان ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هێزی پیادەی نۆ کەسیی زایۆنییەکان ببنەوە و کوژراو و برینداریان لێ بخەنەوە. قەسام هەروەها وتیشی: شۆڤەڵێکی سەربازیمان بە گوللەی یاسینی ١٠٥ لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی " فەراحین" پێکاوە، خەباتکارانمان هەروەها توانیان هێزی ئیسراییلی گوللەباران بکەن و ژمارێکیان لێ بکوژن و یان برینداریان بکەن، ئێمە هەروەها سەربازان و ترۆمبیلە پێشکەوتووەکانی دوژمنمان لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕفەح لە باشووری کەرتی غەززە خستە بەر دەسڕێژی گوللەهاوەنی کالیبری قورس، دوو بۆمبمان لە نێو هێزەکانی ئەندازیاریی زایۆنییەکان لە ناوچەی زەلاتەی شاری ڕفەح تەقاندەوە و ژمارێکمان لێ کوژراو و بریندار کردن. 

سەرپەیڤ