کاردانەوەی حەماس بە جەنایەتی تۆقێنەری تلاڤیڤ دژ بە تەرمی شەهیدانی فەلەستینی
خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند؛ ڕادەست کرانی زیاتر لە ٨٠ تەرمی شیبووەی شەهیدنی فەلەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، پیشاندەری ئاستی بێوێنەی جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمەیە.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ڕادەست کرانی زیاتر لە ٨٠ تەرمی شیبووەی شەهیدنی فەلەستینی لە لایەن سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە، کە ناسکرانیان گونجاو نییە، پیشاندەری دڕندەخوویی سوپای نازیی ڕژێمی زایۆنی و گەیاندنە لووتکەی جەنایەتەکانی لە مێژووی مرۆڤایەتیدایە. حەماس جەختیشی کرد کە کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بە شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان، هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا بەرامبەری ئەم ڕژێمە بگرێتە بەر و هەوڵ بدات بۆ وەبەر لێپرسینەوە خستن و سزادانی سەرانی ڕژێمی زایۆنی لەبەر جەنایەتە نامرۆیی و هەژێنەرەکانی. ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕۆژی دووشەممە تەرمی ٨٠ شەهید فەلەستینی نێژراو لە خان یونسی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرد.
سوپای داگیرکەری زایۆنی لە چەن مانگ لەمەوەبەرەوە تەرمەکانی ئەم شەهیدانەی ڕفاندبوو و بنەماڵەکانیانی بێبەشکردبوو لە ماڵاوایی کردن لەگەڵیان و ناشتنیان بە دەستی خۆیان.