چوونەسەری ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیدا
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماری تازەی شەهیدان و بریندارانی شەڕی غەززەی ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، دوو تاوانی کوشت و بڕی لە کەرتی غەززە ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، ٢٨ کەس شەهید و١١٠ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەلجەزیرە، ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند: ژماری قوربانیانی شەڕی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، گەیشتووەتە ٣٩ هەزار و ٦٧٧ شەهیدو٩١هەزار و ٦٤٥ بریندار. هەروەها لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان خەباتکرانی خۆڕاگریی فەلەستین و هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی لە هێرش بۆسەر شاری نابلۆس لەباکوری لێواری رۆژاوای داگیرکراو، ١٣ فەلەستینی شەهید بوون. لە دەسپێکی جەنایەتی زایۆنییەکان لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا لە لێواری رۆژاوایی ٦١٩ فەلەستینی شەهیدو ٥٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.