بەپەلە | ڕژیمی زایۆنی ئەمرو شەممە لە کاتی نوێژی بەیانی بۆردوومانی خەڵکی ئاوارەی غەززە لە گەڕەکی ئەلدەراج کرد
سەرچاوەکان رایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ کەسی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆسەر قوتابخانەیەکی شاری غەزە شەهید بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان زۆرتر لە سەد کەس لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆسەر قوتابخانەیەکی گەڕەکی دراجی شاری غەزە لەکاتی نوێژی شەوان دا شەهید بوون.لەو قوتابخانەدا کە شوێنی نیشتەجێ کردنی پەناخوازان بوە، بەدەیان کەسیش بریندار بوون.
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بانگەشەی ئەوەی کردوە کە گۆیا ئەو قوتابخانە شوێنی فەرماندەرایەتی حەماس بوە، هەر بۆیە لێی داوەو ئەوەش لەکاتێکدایە کە گروپە خۆڕاگریە فەلەستینیەکان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو دڕندەکاریە ئەو بانگەشەی زایۆنیستەکانیشیان ڕه ت کردووه ته وه.
هاوکات لەئاکامی پەلاماری دوێنێی زایۆنیستەکانیش بۆسەر نێوەڕاست و باشوری کەرتی غەزە لانیکەم ٢٥ فەلەستینی شەهید ببون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو ٢٥ فەلەستینیە لەئاکامی بۆردومانی ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس و دەڤەرەکانی تەحلیەو مواسی و ناوچەکانی عیبسان کەبیرەو جەدیدەی باشوری غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە شەهید کراون.