ئاب 11, 2024 11:55 Asia/Tehran

کومیتەگەلی خۆڕاگری فەلەستین وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریە نوێکەی ڕژیمی زایۆنیست لە قوتابخانەی تابعین"ی ناوچەی درج"ی نێوەڕاستی شاری غەزە ئەو کارەی بەئامانجی کۆچپێکردنی زۆرەملیانەی خەڵکی فەلەستین بە پاڵپشتی ئەمریکا لێکدایەوە.

کومیته کانی خۆڕاگری فەلەستین لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایانگەیاند کە قەڵاچۆی سامناکی خەڵکی نوێژخوێنی ئاوارە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە وەرزێکی نوێی دڕندەکاری نێوشەری زایۆنیستەکانە کە لەلایەن دوژمنی دڕندەکارو سەرۆکە نازیەکانیان لەو کەرتە بەڕێوە دەچی و هاوکات خوازیاری پەرەدان بە خۆڕاگری بوون بەرامبەر بە زایۆنیستەکانی قودس و لێواری ڕۆژئاواو خاکی داگیرکراو.

بەرەی دیموکڕاتیکی ڕزگاری فەلەستین"یش لەو پەیوەندیەدا پێداگری کرد کابینەی راستخوازی فاشیست بێتوو لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی نەکرایە ئەو قەڵاجۆ سامناکەی نێو ئەو قوتابخانەی بەڕێوە نەدەبرد.

وەلید کەیلانی بەرپرسی میدیایی حەماس"یش بە تەلەفزیۆنی عەرەبیەی ڕاگەیاند کە ڕیگە نادەین داگیرکەران لە وتووێژ کەڵک وەربگرن بۆ وەدەست هێنانی کات و قەڵاچۆکاری نوێ و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش سەرۆکە زایۆنیستەکان لەبەر دڕندەکاریەکانیان وڵامدەر بکا. 

سەرپەیڤ