ئاب 12, 2024 13:25 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە لە سەرلەبەیانی دوێنێ"وە تاکوو ئەمڕۆ،لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر غەزە ٢٣ فەلەستینی دیکەش شەهید بوون.

ڕژیمی زایۆنیست هەرچەندە سەبارەت بە وتووێژی ئاشتی زمانبازی کردوەو خۆی وەک تامەزرۆی گەیشتن بەو ئاگربڕە نیشان دەدا، بەڵام بەکردەوە بە پەرەدانی دڕندەکاریەکانی لە غەزە بەدیاری خستوە کە هیچ هۆگری ئاگربڕ نیە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاند کە  لە سەرلەبەیانی دوێنێ وە تاکوو ئەمڕۆ، لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستتەکان دا ٢٣ فەلەستینی شەهید بوون.

بەمجۆرە ژومارەی شەهیدانی فەلەستین لە شەڕەکەی غەزە سنوری ٤٠ هەزار کەسی تێپەڕاندوو ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەنووکە زۆرتر لە دە هەزار فەلەستینی لەژێر داروپەردوودان و لەدوای کۆتایی شەڕو دەسپێکی پرۆسەی ڕونکردنەوە، دواجار ئەوانیش دەبێ زیاد بکرێن لە ئاماری شەهیدەکان.

شەڕو ژینۆسایدی ئەو خەڵکە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە کەرتی غەزە لەماوەی دە مانگی ڕابردوودا ٩٢ هەزار برینداری"یشی لێکەوتۆتەوە.

ڕژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندوە کە تاکووئێستا ٣٢٩ چەکداری لە غەزەو لەمیانەی هەڵمەتی خەباتگێرانی خۆڕاگری حەماس و جیهادی ئیسلامی لەدەست داوە.

سەرپەیڤ