ئانڕوا: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا زۆرتر لە ٧٥ هەزار فەلەستینی لە باشوری غەزەوە کۆچیان پێ کراوە
هاوکات لەگەڵ دڕیژەی دڕندەکاری و پەلامارو هەڵسوکەوتی سەرکوتکارانەی زایۆنیستەکان ئاژانسی ئانڕوا ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٧٥ هەزار فەلەستینی لە باشوری غەزەوە کۆچیان پێ کراوە.
فیلیپ لازارینی" کارگێڕی گشتی ئاژانسی فریاگوزاری ئانڕوا ڕایگەیاند کە لەماوەی بەدەیان ساڵی ڕابردوودا خەڵکی فەلەستین زۆرجار تووشی شەڕو بشیوی هاتوون کە هەرتەنیا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا زۆرتر لە ٧٥ هەزار فەلەستینی لە باشوری غەزەوە کۆچیان پێ کراوە.
ناوبراو وتی کاربەدەستانی زایۆنیست فەرمانگەلیێکی نوێ یان بۆ کٶچپێکردنی زۆرەملی و دەربەدەرو پەرتەوازەکردنی سەرلەنوێی خەڵک دەرکردوە.
شەپۆلی ئاوارەو دەربەدەرکردنی خەڵکی غەزە بابەتێکی ئاڵۆزە، ئەو کەسانەی کە ماڵەکانیان بەجێ دەهێڵن بەپێچەوانەی شەڕەکانی پێشووتر دەچنە باشوری غەزە، دەچنە شوێنێکی قەرەباڵغی دیکەو لە گەمارۆدان و هیچ چارەیەکی دیکەشیان جگە لەوە نیە.
بەرلەمە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندبوو کە هێزە داگیرکەرەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر چیندین شوێنی باکوری خان یۆنس و فەرمانی چۆڵکردنیان داوەو تاکوو دەست بە پەلاماری سەربازی بکەن لەو دەڤەرانە.
هاوکات ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرەی داوە بە دڕندەکاریەکانی لە شاری خان یۆنس.