ڕژیمی داگیرکەر دەبێ سزای دڕندەکاریەکانی بچێژێ
سەرۆکی بەڕێوەبەری پەیوەندی نیشتمانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیست پێویستە سزای دڕندەکاریەکانی بچێژێ.
عەلی برکە وتی: نەتانیاهۆ خوازیاری بەدرەوامی کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزەیەوهەربۆیە پێویستە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک گارەنتیکاری ئاگربڕی هەمیشەیی و ڕاگیرانی کردەوەی دوژمنکارانە بێ و ئێمەش وەفادار دەبین بە هەر چەشنە بڕیارێک کە نێوبژیوانەکان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێککەوتننامەکان دەست نیشانی بکەن.
ناوبراو پێداگری کرد کە دوژمنی زایۆنیست پێویستە سزای دڕندەکاریەکانی بچێژێ و هاودەنگیش هەیە لەنێوان هەموو بەشەکانی هێڵی خۆڕاگری خٶڕاگری غەزە خۆی ئامادە کردوە بۆ شەڕی درێژخایەن.
عەلی برکە وتی دوژمن بۆ داسەپاندنی پیلانی خۆی بەسەر خەڵکی فەلەستین لەدوای کۆتایی هاتنی شەرەکەی غەزە بەپێی داخوازیەکەی تووشی شکست هات و ئێمەش نامانهەوێ غەزە لەلایەن هیچ کومیتەیەکی نافەلەستینیەوە بەڕێوە بچێو پێداگری دەکەین کە ئەو ڕژیمە ئەو شتەی کە بە زۆر بۆی وەرنەگیراوە بە سیاسەت بۆی وەرناگیرێ.