ئاب 15, 2024 12:20 Asia/Tehran

خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستین هەواڵیان دا لە ئۆپراسیۆنی تازە لە دژی زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە.

" ئەبوخالید" وتەبێژی گوردانەکانی شەهید القاسم   لقی سەربازی بەرەی دێموکراتیک بۆ ئازادکرانی فەلەستین ڕایگەیاند هێزەکانی ئەم گوردانە لەگەڵ داگیرکەران لە شەقامەکانی جۆرج لە ناوچەی ئەلجەنینە هەڵکەوتوو لە ڕٶژهەڵاتی ڕەفەح تێکەڵچوون ووتی: هێزەکانی ئێمە توانیان بە ئارپی چی تانکێکی جەنگی زایۆنیستی لە جۆری " ١١٣ئیم" بتەقیننەوە کەبەهۆیەوە ژمارەیەک کوژران وبرینداربوون. گوردانەکانی عیزەدین قسام لقی سەربازی حەماسیش ڕایگەیاند: خەباتکارانی ئێمە هێزەداگیرکەرەکانیان کەلەباکووری ڕۆژهەلاتی شاری خان یونیس لە باشووری کەرتی غەززە دزهیان کردبوو ، بە گولڵە هاوەن داوەتە بەر دەسڕێژ.
سرایا قودس لقی سەربازی بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستینیش ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی سەربازان وترۆمبیلی دۆژمنی زایۆنی کە خەرێکی دزە کردنە ناوناوچەی ئەلزنە لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونیس بوون  بە گوللە خەمپارە دامانەبەر  دەسڕێژ و ئێمە هاوڕێ گۆردانەکانی قسام، تانکیکی " میرکاوای چواری" ئیسرائیلیمان بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبایەک لە گەڕەکی تیل سوڵتان لە ڕۆژئاوای شاری ڕەفەح مان تەقاندەوە.

گۆردانەکانی شەهیدانی ئەقسا لقی سەربازی بزوتنەوەی فەتحیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە هاوڕێ سرایا قودس، تیمێکی سەربازی زایۆنیەکانمان لە تێپەڕگەی " ئەلتەیبە" لە ڕٶژئاوای شاری تولکەرم دایە بەر دەسڕێژ. 

سەرپەیڤ