شەهید بوونی ١٦٨ ڕۆژنامەوان و میدیاکار لە غەززە
لە دەسپێکی پە لاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەوە تا ئێستا ١٦٨ ڕۆژنامەوان و میدیاکار کوژراون و ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنووریش غەززەی بە گۆڕستانی ڕۆژنامەوانان وەسف کردووە.
لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـوە، ئیسراییل پەلامارێکی دڕندانەی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووە و تا ئێستا دەیان هەزار کەسی مەدەنی شەهید کردووە، ڕۆژنامەوانان و میدیاکارانی فەلەستینیش لەو پەلامارەدا قوربانیی زۆریان داوە. ئیسراییل تا ئێستا ١٦٨ ڕۆژنامەوان و میدیاکاری فەلەستینی هەروەها دەیان کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکانیانی شەهید کردووە تا ڕادەیەک کە ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور غەززەی بە گۆڕستانی ڕۆژنامەوانان وەسف کردووە.
بە ئەنقەست پێکانی ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران لە یاسانامە نێودەوڵەتییەکادا بە جەنایەتی جەنگی و جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار. چاودێران دەڵێن ڕۆژنامەوانانی فەلەستینی بوونەتە قوربانیی کەمتەرخەمیی جیهانی بەرامبەر بەم جەنایەتانە.