شەهیدبوونی ٧١ فەلەستیی لە کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا
ژێدەرە پزشکییەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە ٧١ فەلەستینی شەهید بوون.
بە هێنانەئەژماری ئەم هەژمار شەهیدە، ژماری شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٠ هەزار و ٣٣٤ کەس و هەژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ٩٣ هەزار و ٣٦٥ کەس.
پێشتر سەرچاوە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان دا کە لە سەر لەبەیانیی شەممەوە و بە هۆی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە، ٥٠ شاروومەندی فەلەستینی شەهید بوونە.
ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززەیش ڕۆژی شەممە ڕاپۆرتیدا کە هێزی داگیرکەر خوێندنگەی «مصطفی حافظ» لە ڕۆژاوای شاری غەززە بۆردومان کردووە کە ئەو بۆردومانە ١٠ کەسی شەهیدی لێکەوتەوە.
ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی غززە پێیداگرت: ڕژێمی داگیرکەر بەشێکی تەواوی خوێندنگەیەکی بۆردومان کردووە کە ٧٠٠ ئاوارەی تێدا نیشتەجێ ببوو.
ئەم ڕێکخراوەیە وتیشی: ئەم جەنایەتە دژ بە خەڵکی مەدەنیی بێ تاوان ئەنجام دراوە کە پەنایان بردۆتە خوێندنگەیەک.