بەدخۆراکیی نالەباری نزیکەی ١٥ هەزار منداڵی غەززە
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی دەڵێ نزیکەی پازدە هەزار منداڵ لە غەززە تووشی بەدخۆراکییەکی نالەبار بوونە.
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ناسراو بە "دەبڵیو ئێچ ئۆ" رایگەیاندووە کە لە دەسپێکی ئەمساڵەوە واتە ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی دووسەد و چل هەزار منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ فەحس و تاقیکارییان بۆ کراوە و لە ئاکامدا دەرکەوتووە کە لەو هەژمارە، نزیکەی پازدە هەزار منداڵ تووشی بەدخۆراکییەکی یەکجار نالەبارن. ئاژانسی تەندرووستیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند : لەو هەژمار منداڵەی فەحس و تاقیکارییان بۆ کرا، ۱۴۷۵۰ منداڵ تووشی بەدخۆراکییەکی نالەبار ببوون.
ناوەندی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش باسی زۆربوونی ڕادەی بەدخۆراکیی تووند لە نێو منداڵانی فەلەستینی دانیشتووی غەززە لە ماوەی چەن مانگی ڕابردووی کرد و وتی کە هەژماری کەسانی تووشبوی بەدخۆراکی لە باکووری غەززە لە مانگی مەیەوە تا ژولای سەدی سێسەد و لە باشووری غەززەیش سەدی سەد و پەنجا زیادی کردووە.