سەرایائەلقودس خۆفڕێکی ڕژیمی زایۆنیستی خستە خوارەوە
گوردانەکانی سەرایاقودس لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە لێواری ڕۆژئاوا ڕووبەرووی چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست بوونەوەو، خۆفڕێکی ئەو ڕژیمەیان خستۆتە خوارەوە.
گوردانی تولکەرمی سەر بە سەرایاقودس ڕایگەیاند کە خەباتگێرانی ئەو گوردانە خۆفڕێکی ڕژیمی زایۆنیستیان لە میحوه ری منشیەی لێواری ڕۆژئاوا خستۆتە خوارەوە.
ئەو گوردانە هەروەها ڕاشیگەیاند کە شۆڤڵێکی جەنگی ڕژیمی داگیرکەری لە کەمپی نورشەمس"ی لێواری ڕۆژئاوا لێک بڵاو کردوە.
گوردانی تولکەرمی سەر بە سەرایاقودس هاوکات ڕاشیگەیاند کە چەند تەک ئەنگێوی زایۆنیستیان لە ماڵێکی نێو کەمپی نورشەمس کردۆتە ئامانج و چەندکەسیان لێ بریندار کردوون و ئەوە لەشەڕیش داین لەگەڵ چەکدارانی داگیرکەر لە کەمپی فارعەی شاری توباس.
سەرچاوە هەواڵدەریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەر پەلامارێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر باکوری ڵێواری ڕۆژئاوا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو سەرچاوانە دە فەلەستینی نیشتەجێی شاری جنین وکەمپی فارعەی ئەو لێوارە شەهید بوون.