ئه‌یلوول 01, 2024 08:20 Asia/Tehran

گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستین لە ناوچەکانی لێواری ڕۆژئاوا زەبری قورسیان لە چەکدارانی داگیر وەشاند.

گوردانگەلی "ئەلموجاهیدین" ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانی، ئەو چەکدارانەی ڕژیمی زایۆنیستیان بە سێ بۆمب وەبەرهێرش دا کە لە شەقامی ناسرەی جنین جێگیر ببوون. 

تیپی جنین"یش رایگەیاند کە خەباتگێرەکانیان بە تەقاندنەوەی بۆمبێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەو ڕژیمە لە شەقامی جابریات"ی کەمپی جنین ئەو ئۆتۆمبێلەیان تەقاندەوە.

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس"یش پێداگری کرد کە جیهادگەرەکانی ئەو گوردانانە لەگەڵ تاقمێک کۆماندۆی زایۆنیست لە دەروازەی کەمپی جنین تووشی شەڕ هاتوون و هەموویان کوشتون یان برینداریان کردوون.

گوردانەکانی قودس"ی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین"یش لە لێواری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە ئەو گوردانانە هاوڕێ لەگەڵ گروپەکانی تری خۆڕاگری فەلەستین لەسەرجەم بەرەکانی شەڕ زەبری قورسیان لە داگیرکەران وەشاندوە.

شایانی باسە ڕژیمی زایۆنیستی چەند ڕۆژێکە پەلامارێکی بەربڵاوی کردۆتە سەرناوچەکانی لێواری ڕۆژئاو، بەتایبەت باکوری ئەو ناوچە.

سەرپەیڤ