ئه‌یلوول 01, 2024 10:45 Asia/Tehran

سەرچاوە میدیایەکان ڕادەگەیەنن کە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاواو شەڕ لەگەڵ خەباتگێرانی خۆڕاگری هەروا بەردەوامە.

میدیا فەلەستینیەکان لەو پەیوەندیەدا ڕایانگەیاند کە چەکدارانی زایۆنیست دیسانەوە هەڵیان کوتایە سەر شاری تولکەرمی لێواری ڕۆژئاواو شارۆچکەی خزر"ی باشوری بەیت لەحم و لە دەڤەرەکانی بالووع و ئیسکانات جێگیر بوون.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست لەهەمان کات دا بە زرێپۆش و جبەخانەوە هەڵیان کوتایە سەر شاری خەلیل"ی باشوری لێواری ڕۆژئاوا لەچەند گەڕەکی ئەو سارەش جێگیر بوون.

هەربەم ئاراستەیەدا کەناڵی جەزیرەش ڕایگەیاند کە چەکدارانی ئەرەشی زایۆنیست پەلاماری چەند ناووجەیەکی جنین"ییان داوەو بە شۆڤڵ ماڵ و دوکانەکانیان ڕوخاندوە.

زایۆنیستەکان لە شارۆچکەی کفردانی شاری جنین"یش ماڵێکیان گەماڕۆ داوەو داوایان لێکردن کە خۆیان بەدەستەو بدەن و لە شاری جنین"یش دیسانەوە شەر لەنێوان چەکدارانی زایۆنیست و هێزی خۆڕاگری سەری هەڵداو دەنگی چەندین تەقینەوە لەو دەڤەرە ڕاگەیاندراوەو ئۆتۆمبێلەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەش لە بازگەکانی ئەو کەمپە جێگیر بوون.

سەرپەیڤ