ئەبوو زوهری: ئازادکرانی گیراوانی ئیسرائیلی، پەیوەستە بە وەستاندنی شەڕ
سامی ئەبوو زوهری لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ڕێگای ڕاستەقینەی ئازادکرانی گیراوانی زایۆنی، کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززەیە.
ئەبووزوهری وتی کە ئێمە ناکەوینە داوی فێڵ و دهۆ و گزیکاری هەربۆیە، خولی دوایی دانوستانەکانمان بایکۆت کرد.
ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاستەقینە، جیددیی ومکوڕ نیەو تەنیا لەهەوڵی پشتگریی لە رژیمی داگیرکەرە. ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی حەماس هەروەها وتی: دەوڵەتی ئەمریکا، هاوبەشی شەڕ و تاوانی دژ بە غەززەیەو لەهەموو هەڵوێست گرتنەکانی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ رژیمی داگیرکەر، هاواهەنگی دەکا.
ئەبوو زوهری لە درێژەی قسەکانیدا پێی داگرت، دەوڵەتی ئەمریکا ئێستا ئەو هەڵوێستەی رژیمی داگیرکەری قەبووڵکردووە کە، میحوەری فیلادلفیا ڕێگرە لەبەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتن و دوژمنی زایۆنی لەهەوڵی ئەوەدایە کە دانوستانی بێ ڕێککەوتن بکا و گەڵاڵەی پێشنیارکراوی هەنووکەش بەمانای ڕادەست کرانی گیراوانی ئیسرائیلی و دەسپێکردنەوەی شەڕ لەدوای ئەو مەسەلەیە. ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە لایەنە رۆژاواییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا هاوبەشن لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی لە ئەنجامدانی جەنایەت دژ بە گەلی فەلەستین، وتی: لایەنە رۆژاواییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش، چاویان بەس قەیرانێک دەبینێ و لەبارەی شەهیدبوونی دەیان بەندکراو لە ناو گرتووخانەکانی رژیمی ئیسرائیل هیچ هەڵوێستێکیان نیەو لێدوان ناکەن.