لێژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین، کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژ بە ڕێبەرانی حەماسیان ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430895-لێژنەکانی_خۆڕاگریی_فەلەستین_کردەی_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_دژ_بە_ڕێبەرانی_حەماسیان_ئیدانە_کرد
لێژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین، کردەی دوژمنکارانەی واشنگتۆن سەبارەت بە دەرکرانی سکاڵانامە دژ بە رێبەرانی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) یان لەبەر جێبەجێکردنی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، ئیدانە کرد.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2024 10:56 Asia/Tehran

لێژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین، کردەی دوژمنکارانەی واشنگتۆن سەبارەت بە دەرکرانی سکاڵانامە دژ بە رێبەرانی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) یان لەبەر جێبەجێکردنی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، ئیدانە کرد.

لیژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، هێنانەئارای داوای سزا و سکاڵای حکومەتی ئەمریکا دژ بە یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و ژمارێکی دیکە لە ڕێبەرانی فەلەستین بەتوندی ئیدانە دەکا. لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە: هێنانەئارای سکاڵانامەی حکومەتی ئەمریکا بەدژ یەحیا سنوار و برادەرەکانی، لەسەر کۆمەڵە دەسدرێژکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەدژ گەلی فەلەستین و خۆڕاگریی ئەوان زیاد دەکرێ کە ماوەی یازدە مانگە بەهاوبەشیی چالاکانە لە شەڕی ژینۆسایددا کە هەموو گرووپ ولایەنە فەلەستینیەکانی کردۆتە ئامانج، درێژەی هەیە.

لەو بەیاننامەدا جەخت کراوە : سکاڵانامەی تازەی ئەمریکا پێشاندەری ئەوەیە کە حکومەتی ئەمریکا بەشێوەیەکی بێ سنور داکۆکی لە رژیمی زایۆنیستی دەکاو هەموو هەوڵی خستووەتەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەلی فەلەستین و ڕێبەرانی ئەو گەلە ستەملێکراوە.