تەقاندنەوەی شەش بۆمبی دانراو لەسەر ڕێی ترۆمبیلی چەکدارانی زایۆنی لە٧٢ کاتژمێری رابردوودا
سەرایا ئەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند، خەباتکارانی گوردانی جێنین لە لقەکانی ئەو گرووپە خەباتکارە لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوو لە لێواری رۆژاوا، شەش بۆمبیان لەسەر ڕێی چەکدارانی سوپای داگیرکەری زایۆنی تەقاندۆتەوە.
سەرایا ئەلقودس لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەڵمەتی خۆڕاگریی فەلەستین لە لێواری رۆژاوا ناسراو بە "ترسی ئوردوگاکان" رایگەیاند، خەباتکارانی ئەو تاقمە خەباتکارە فەلەستینیە، لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوو، لە ١٤ئۆپراسیۆندا لەگەڵ چەکدارانی داگیرکەر لە میحوەرە جیاجیاکان کەوتنە شەڕ وپێکدادان. سەرایا ئەلقودس پێی داگرت، گوردانی تولکەرم لە لقەکانی ئەو گرووپە خەباتکارە لە حەوت هێرشی چەکدارانە لەگەڵ سوپای داگیرکەری زایۆنی لە میحوەرە جیاجیاکاندا بەرەوڕووبووەتەوەو چوار بۆمبی لەسەر ڕێی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی داگیرکەران تەقاندۆتەوە.
گوردانی تولکەرم هەروەها پیی داگرت، خەباتکارانی لەگەڵ ژمارێکی دیکە لە خەباتکارانی فەلەستینی، لە شەڕی دژ بە داگیرکەرانی زایۆنی، ژمارێک لەوانیان کوشتووەو ژمارێکیشیان بریندار کردووە. گوردانی نابلۆس لە لقەکانی سەرایا ئەلقودسیش لەوبارەوە پێی داگرت، لە چوار هەڵمەتی بەرەوڕووبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنی، بۆمبێکیان لەسەر ڕێی ترۆمبیلی داگیرکەران تەقاندۆتەوە.