ئه‌یلوول 08, 2024 08:56 Asia/Tehran

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ئەشکەنجەی دیلە فەلەستینیەکانی نێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد.

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس  وێڕای شەرمەزارکردنی ئەشکەنجەی دیلە فەلەستینیەکانی نێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی ڕاشیگەیاند کە سووکایەتی بە دیلە فەلەستینیەکانی نێو گرتوخانەی مەجدۆ لەلایەن چەکدارانی زایۆنیستەوە دەربڕی ڕێژەی رق و کینه یه که  کە ئەو زایۆنیستانە دژبە خەڵکی فەلەستین لەدڵیان دایە.

حەماس وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ژومارەی شەهیدە دیلە فەلەستینیەکان لەئاکامی گرینگی نەدانی دابینی پزیشکی بەئانقەست و بێبەشکردنیان لە مافی مرۆڤ گەیشتۆتە زۆرتر لە شەست کەس، هەربۆیە داوای لە بنیات و کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان کرد بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی ژینۆسایدکاری زایۆنیست بێدەنگ نەبن و هەنگاو هەڵبگرن بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە داگیرکەرە.

لەهەمان کات دا ڕۆژنامەی عیبری زمانی هائارێتس نووسی کە وێنەگەلێک لە ئەشکەنجەو سووکایەتی بە دیلە فەلەستینیەکان لە گرتوخانەی مەجدۆی باکوری خاکی داگیرکراوی لەبەردەستایە.

لەدەسپێکی دەستدرێژکاریەکانی ئەو ڕژیمەوە بۆسەر کەرتی غەزە تاکوو ئێستا ڕێکخراوە مافپارێزەکانی فەلەستینی داگیرکراوو دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان وریاییان داوە بەرامبەر بەشپرزەبوونی بارودۆخی گرتوخانەکانی ئەو زایۆنیستانە.

سەرپەیڤ