فەرمانداری نابلوس : شاروومەندی ئەمریکایی بە چەکەکانی ئەو وڵاتە و لە لایەن چەکدارانی ئیسرائیلەوە کوژراوە
فەرمانداری نابلوس وتی سەرۆک کوماری ئەمریکا بەو چەکانەی وا بۆ ڕژیمی داگیرکەری ناردووە شارومەندی وڵاتەکەی بە دەس چەکدارانی ڕژیمی زایونیستی کوشتووە .
غەسان دەغلش فەرماندەری نابلوس لە کاردانەوە بە کوشتنی چالاکێکی ئەمریکایی وتی : ئەوە گوللەی ئەمریکاییە کە لە ڕژیمی زایونی پشتیوانی دەکات . بایدن بەو گولڵە شاروومەندەکەی خۆی کوشت . چەکدارانی زایونی بە چەک و کەرستەی ئەمریکایی ئەم جارە شارومەندێکی ئەمریکاییان کوشت هەر ئەو جورەی کە منداڵان لە غەززە جنین و تولکەرم و هەموو ناوچەیەک دەکوژێت .
ئەو کاربەدەستە فەلەستینە وتی بە وڵاتانی جیهان دەڵێم پەلاماری شێتانە بۆ سەر غەززە ڕابگرن . ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی و حکومەتگەلی زاڵمی دیکە کە لەو ڕژیمە منداڵ کوژە پشتیوانی دەکەن هەموویان شەریکی ئەو دڕندەکاریەن . نور ئێزگی چالاکوانێکی ژنی ئەمریکایی لە کاتی بەشداری لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە حاند شاروچکەسازی لە جەبەل سەبیح لە باشووری نابلوس بە گولەی سەربازانی زایونی گیانی لە دەس دا .