دڕندەکاری نوێی زایۆنیستەکان لە خان یۆنس
فڕۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەهۆی پەلاماردانی خێوەتی ئاوارەکان لە خان یۆنس دیسانەوە دڕندەکاریان بەڕیوە برد.
لەئاکامی پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆی داگیرکەران بۆسەر تاوڵ و خێمەی ئاوارە فەلەستینیەکان لە دەڤەری مواسی خان یونس لانیکەم ٦٥ کەس شەهیدو ژومارەیەکیش بریندار بوون.
لەئاکامی ئەو پەلامارەش بیست خێوەتی پڕ لە ئاوارە هیچ ئاسەوارێکیان نەما.
بەپێی ڕاپۆرتی بەرگری کۆمەڵایەتی غەزە تەوژمی ئەو بۆردومانە بەڕادەیەک توندو تیژ بوە کە لەئاکامی دا سێ چاڵی گەورە پێکهاتن و بوە هۆی بێ سەرو شوێنی ژومارەیەکی بەرچاو لە ئاورەو پەرتەوازەکان و بەرگری کۆمەڵایەتی غەزە ڕایگەیاند کە داگیرکەران قێزەونترین قەڵاچۆیان بەڕیوە بردوە لەئاکامی ئەو پەلامارە سەرشیتانەیان دا.
سەرچاوە لوبنانیەکانیش ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند دەڤەری شارۆچکەکانی عیتاشەعب و خەیام"یان لە باشوری لوبنان کردۆتە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە دیسانەوە بنکەی چەکدارانی زایۆنیستی لە پێگەی سەربازی مالکیەی باکوری خاکی داگیرکراو تۆپباران کردوە.
لەهەمان کات دا سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە دوو گەنجی میسری لایەنگری خۆڕاگری فەلەستین هەلمەتێکی دژی زایۆنیستیان لە سەرسنورەکانی میسرو خاکی داگیرکراو بەڕێوە بردوە کە لەئاکامی دا چەند زایۆنیست کوژراون و بریندار بوون.