کاردانەوەی حەماس بە قەڵاچۆی سامناکی ئاوارەکانی خان یۆنس
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاندوە کە لەئاکامی ئەو دڕندەکاریە قێزەونە نوێیەی کە ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لە مواسی خان یۆنس و بە بۆمبی قورسی فڕۆکەکان بەڕێوەی بردو تێیدا خێوەتی ئاوارەکانی بۆردومان کرا، دیسانەوە بەدەیان کەسی دیکە لە خەڵکی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون شەهید کران.
حەماس لە ڕاگەیاندراوەکەی دا دەڵێ کرانە ئامانجی دڕمندانەی خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و بەساڵاچوو لە ناوچەیەک کە بەوتەی خودی ئەرتەشی داگیرکەر وەک ناوچەی دڵنیا ڕاگەیاندراوە نیشاندەری نیازی ابینەی زایۆنیستی فاشیستیە لە درێژەدان بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکەکەمان و قەڵاچۆی قێزەون و بەئانقەستی نوێنەری گرینگی نەدانیە بە یاساو ڕێو شوێنە ةێودەوڵەتی و مرۆیەکان و بڕیارە یاساییە دەرکراوەکانی دادگا نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕاگرتنی شیرەکەی غەزەیە.
ئەو دڕندەکاریە لەژێر چاودێری بەتەواوی حکومەتی ئەمریکاو لەلایەن دوژمنی نازی زایۆنیستی بەڕێوە چوو لەئاکامی پەلاماردانی گەلەکەمانە لەلایەن ئەو ڕژیمی نازیەوە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا پێداگری کراوە کە بانگەشەی ئەرتەشی فاشیستی داگیرکەر کە گۆیا هێزەکانی خۆڕاگری لەو سوێنە جێگیر بوون درۆیەکی ئاشکرایە.
لەلایەکی دیکەوە بزوتنەوەی جیهادگەرانی فەلەستینیش لە ڕاگەیاندراوێک دا ئەو قەڵاچۆ سامناکەی بەدڕێژەی ژینۆسایدی خەڵک لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بەچەکی ئەمریکی زانیوەو حکومەتی ئەمریکای بە بەرپرسیاری ئەو دڕندەکاریەو هاودەستی داگیرکەران لە تەیارکردنی چەکداریان بۆ قەڵاچۆی خەڵکی فەلەستین لیکداوەتەوە.