حەمدان: ئەمریکا هاودەستی تاوانکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستیە
سەرۆکێکی حەماس پێداگری کرد کە حکومەتی ئەمریکا لە شەڕەکەی غەزەدا هاودەستی ڕژیمی زایۆنیستیە.
"ئۆسامە حەمدان"ی ئەندامی حەماس ڕایگەیاند کە ئەمریکا هاودەستی تاوانکاری و ژینۆسایدکردنەکانی ڕژیمی زایۆنیستیەو کردەوەکانی ئەو ڕژیمە پاساو دەداو داگیرکەرانیش هەوڵ دەدەن کە قەڵاچۆکاریەکانیان پاساو بدەن چونکا باش دەزانن کە هۆکاری ئەو کردەوانە پێوشوێنی یاسایی دەگیرێن و لەهەمان کاتدا ئیمـە پێ مان وایە کە وڵاتانی عەرەبی دەتوانن هەڵوێستێکی توندتر بنوێین و خەڵکەکەشمان ئەرکی خۆی کە خۆڕاگری و بەرەنگاربونەوەیە بەڕێوە دەبەن ئێمەش هەرئەو چاوەڕوانیەمان هەیە.
حەمدان بە ڕاشکاوی وتی کە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا زۆرجار ناڕاست بوەو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە درۆ دەکا کە گۆیا نەتانیاهۆ ڕازی بوە بە سەرجەم بڕگەکانی دەقی پێشنیارکراوی گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینی و گیراوە زایۆنیستەکان.
یان ئەگەر جان کیربی هاودەنگکاری پەیوەندیە ستراتیژیەکانی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕاستگۆ بوایە دەبوو ئەو چاکسازیانەی کە بانگەشەدەکا کە گۆیا حەماس داوای کردوە زیادبکرێ لە دەقی پێشنیاری ڕێککەوتن دەست نیشان بکا.