ئه‌یلوول 14, 2024 12:26 Asia/Tehran

پەلاماری بەیانی شەممەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێک لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە هەتا ئێستاکە نۆ شەهیدی لێکەوتووەتەوە.

تیمی فریاکەوتنی فەلەستین بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی کە چوارکەس لەم نۆکەسە منداڵ، وسێ کەسیشیان ئافرەتن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەم پەلامارە کە ماڵی بنەماڵەی" بستان" لە نزیک قۆتابخانەی ئەلشجاعیە لەگەڕەکی " ئەلتفاح" کەوتووەتە بەردەسڕێژ، چەند فەلەستینی تریش بێسەروشوێن بوون.

میدیا فەلەستینیەکان هەروەها ڕایانگەیاند ، لەپێنجەمین پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر قۆتابخانەی " ئەلجاعونی" کەرتی غەززە هەژدە فەلەستینی ترشەهید بوونە. فڕۆکە شەرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پێنجەمین پەلاماری خۆیان بۆ سەر قۆتابخانەی ئەلجاعونی لە ئۆردوگەی ئەلنەسیرات لە ناوەندی غەززە سەرباری شەهیدکردنی هەژدە شارومەندی فەلەستینی، شەش کەس لە کارمەندانی ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا یان کۆشتووە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بە پەلامارکردنە سەر قۆتابخانەی ئەلجاعونی لە ئۆردوگای ئەلنەسیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە ، ویڕای شەهید کردنی هەژدە شارومەندی فەلە ستینی وشەش کەس لە کارمەندانی ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا ، جارێکی تر یەکێ لە پەناگا وحەشارگەی ئاوارە فەلەستینیەکانیان دایە بەردەسڕێژ وقەڵاچوویان کردن.

ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو بۆ پێنجەمین جار لەکاتی دەسپێکرانی شەڕی غەززە قۆتابخانەی ئەلجاعونی دایە بەر پەلاماری خۆی . ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەم ناوەندە ڕاهێنانەیە لانی کەم پێنج هەزار ئاوارەی فەلە ستینی تیدایە.

سەرپەیڤ