٤١٢٥٢شەهیدو ٩٥٤٩٧ بریندار لە ٣٤٧ ڕۆژ دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە غەزە
شەڕو قەڵاچۆ لە غەزە لەدوای ٣٤٧ ڕۆژیش هەروا بەردەوامەو لەو شەڕەدا ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لەو کەرتە کە تووشی قاتوقڕیەکی کارەساتبار هاتوە جۆرەها لە دڕندەکاری دژی مرۆیی و قەڵاچۆ ی بەڕێوە بردوە.
وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە داگیرکەرانی زایۆنیست لەماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوو، بنەماڵەکانی غەزەیان سێ جار قەڵاچۆ کردوە کە لەئاکامی دا تەرمی ٢٦ شەهید ڕاگوێزراونە نەخۆشخانەو ٨٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە شەهید بوونی محمد ئەبووشوقەی هەواڵنێری فەلەستینی لەئاکامی بۆردومانی فرٶکەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە کەمپی بریج ژومارەی شەهیدانی میدیا گەیشتە ١٧٤ کەس و وەزارەتی پەروەردەو فێرکردنی غەزەش ڕایگەیاند تاکوو ئێستا زۆرتر لە ١١ هەزار قوتابی لەو کەرتە شەهید کراون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش ڕایگەیاندوە کە لەئاکامی بۆردومانی شارۆچکەی بلیدا لەلایەن فڕۆکەی زایۆنیستەکانەوە سێ کەس شەهیدو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو پەلامارەش لەکاتێکدا بەڕێوە چوو کە ئاژیری مەترسی لە چەند شارۆچکەی زایۆنیست نشین لە دەڤەری جەلیل ئەعلای باکوری فەلەستینی داگیرکراوو لەدوای هێرشی بەخۆفڕو بەمووشەک لە باشوری لوبنانەوە وەدەنگ هێندرا.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاندوە کە تاکوو ئێستا ٤١ هەزارو ٢٥٢کەس لەو ناوچە شەهید بوون.