درندەکاری نوێی زایۆنیستەکان لە غەزە
ڕژیمی زایۆنیستی لە درێژەی دڕندەکاری لە ناوەندە سڤیل نشینەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم "سێڤی خانەی"ی مەعهەدئەمەل"ی ڕۆژئاوای شاری غەزەیان بۆردومان کردو کە بەهۆیەوە شەش کەس شەهید بوون.
لەو دڕندەکاریەدا ژومارەیەکیش بریندار بوون و فڕیاگوزارەکان خەریکن لە ژێر دارو پەردوودا بەشوێن شەهیدو برینداری دیکەدا دەگەڕێن.
وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٣٦١ ڕۆژدا ٤١ هەزارو ٦٣٨ هاووڵاتی فەلەستینی شەهیدو هەروەها ڕاشیگەیاند کە ٩٦ هەزارو ٤٦٠ فەلەستینی تریش بریندار بوون.
لەو ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە کە لە ٣٦١ەمین ڕۆژی شەڕدا بڵاو کراوەتەوە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لەماوەی ٢٤ کاتژومێری رابردوو چوار دڕندەکاری دیکەی لەو کەرتە بەڕیوە بردوە کە لەئاکامی دا ٢٣ فەلەستینی شەهیدو ١٠١ کەسیش بریندار کراون.
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست هاوکات پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممەش خێوەت و تاوڵی دەربەدەرو پەرتەوازەکانی شاری خان یۆنسی بۆردومان کرد کە ١١ شەهید بۆوێنە چەند ژن و منداڵی ڵێکەوتەوە.