٣٠ شەهید و ١٥٠ بریندار بە هۆی بۆردومانکرانی باکووری غەززە
میدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ناوچە جۆراوجۆرەکانی باکووری غەززەیان کردووە، پەلامارگەلێک کە دەیان شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە.
ئەم پەلامارانە لە شەممەی ڕابردووە دەست پێ بوونە تا ڕادەیەک کە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ جار پەلامار کراوەتە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی باکووری کەرتی غەززە. تا ئیستا ٣٠ کەس شەهید بوونە و ١٥٠ کەسیش بریندار و هێشتایش کەسانێک لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و هێزەکانی فریاگوزار ئیمکانات و کەرەستەی پێویستیان بۆ کۆ کردنەوەی داروپەردووەکان و دەرهێنانی تەرمی شەهیدەکان لەبەردەستدا نییە.
بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتێک لە نزیکی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دەیرولبەلەح لە ناوەراستی کەرتی غەززە، ژمارێکی زۆر شەهید و بریندار بوون. زۆربەی شەهیدانی ئەم پەلامارە، ئەو کەسانەی بوون کە پەنایان بردبوویە خوێندنگەیەکی ناوەڕاستی شاری غەززە کە کرابوویە جێگای نیشتەجێکرانی ئاوارە مەدەنییەکان.