خەلیل ئەلحەیە : حەوتی ئوکتوبر خەون و خەیاڵی زایونیستەکانی تێک شکاند
یەکێک لە کاربەدەنستانی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی : حەوتی ئوکتوبر خەون و خەیاڵەکانی ڕژیمی زایونی سەبارەت بە زلهێز بوونی خۆی تێک شکاند .
خەلیل ئەلحەیە بە بۆنەوەی یەکەمین ساڵڕۆژ ئوپڕاسیونی ئەقسا وتی : ساڵێک لە دەسپێکی باهۆزی ئەقسا تێپەڕ دەبێت و خەڵک بە خۆڕاگر یو و خوێن و ڕاوەستاوی خویان مێژوویەکی نوێ تومار دەکەن . ئەو وتی : خەڵکی فەلەستین لە حاڵێکدا کە لە ژێر بوردمان دا ئاوارە بوونە ڕاوەستاوی و خوڕاگری خویان سەلماند .
ئەلحەیە بە وتنی ئەوەی کە ئوپڕاسیونی باهوزی ئەقسا ورەی خەبات و خوڕاگری لە نەتەوەی فەلەستین بەرز کردەوە وتی بە برادەرانمان لە لوبنان و خوڕاگری پیروز دەلەین سەرکەوتنی نەتەوەی ئێمە نزیکە . خەڵکی ئێمە تا دەر کردنی داگیرکەران لە سەرزەویەکەیان درێژە ئەدەن بە خوڕاگری و ڕاوەستاوی . ئەلحەیە جەختی کرد لە ماوەی ساڵک دا هەموو هەولی خومان بە کار هێنا بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکاری بو سەر نەتەوەی فەلەستین بەڵام نتانیاهو و حکومەتە فاشیستەکەی لە هەر قوناغێکدا لەمپەر ساز دەکەن . ئێمە سڵاو دەنێرین بو برادەرانمان لەبەرەکانی پشتیوانی .