ساڵێک دڕندەکاری زایونیستەکان لە غەزە
ئەمڕۆ حەوتی ئوکتوبری 2024 ڕێک ساڵێک لە پەلاماری حەوتی ئوکتوبری حەماس بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان و زەبر وەشاندنی توند لە دوژمنی زایونی تێپەڕ دەبێت . کاربەدەستانی تەلابیب لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە شەڕێکی هەمە لایەنە لە غەززە دەستی کردووە بە ژینوساید کردن لە غەزە .
سەرچاوە فەلەستینیەکان بە دەر کردنی بەیاننامەیەک ئامارەکانی هاوپیوەند بە دڕندەکاری یەک ساڵەی ڕژیمی زایونیستی لە غەزەیان بڵاو کردەوە . لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەو شەڕە خوێناویە تا ئێستا 41 هەزار و 870 شەهیدی لێکەوتووەتەوە کە 17 هەزار لەو شەهیدانە منداڵ و 11 هەزار و پێنسەد کەسیشیان ژن بوونە .
ئێستاکە زیاتر لە دە هەزار کەس لە ژێر داروپەردوودا ماوەنەتەوە . 986 کەس لە ستافی پیزیشکی و 85 کەسیش لە تیمەکانی فریاگوزاری لە نێوان شەهیدەکاندا دەبیندرێن. لەو ماوەیەدا 187 پەناگا بە شێوەی ڕاستەو خۆ کەوتوونەتە بەر پەلاماری ئاسمانی زایونیەکان . ئێستاکە زیاتر لە 12 هەزار نەخوش و بریندار لە غەزە پێویستیان بە چوونە دەر لەو کەرتە بۆ دەرمان هەیە . 350 هەزار فەلەستینی تووشی نەخوشیگەلی مەترسیدارن و ملوێنێک و حەوتسەد کەسیش لە نەخوشیگەلی ڤایروسی ڕەنج دەبەن .