ئەبوو عوبەیدە: زەبرەکانی وەعدەی سادقی ئێران، ترسی خستەنێو دڵی دوژمنی زایۆنیستی
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وتی: شەڕی باهۆزی ئەقسا تەنیا پاش تاوسەندنی کردەکانی دوژمنی زایۆنیستی بەمەبەستی شارۆچکەسازی، بەجوولەکەکردن و ڕق لەدڵیی بەرامبەر دیلە فەلەستینیەکان ئەنجامی گرت.
ئەبوو عوبەیدە بەئاماژە بەوەی کە شەهیدبوونی دوو ڕێبەری باڵای خۆڕاگریی واتە ئیسماعیل هەنیەو حەسەن نەسروڵڵا، هۆکارێکی ئاشکرایە لەسەر تێ نەگەیشتنی دوژمن لە ماک و شووناسی خۆڕاگریی، وتی: هەڵمەتەکانی خۆڕاگریی جگە لەوەی زەبری قورسی لە توانا سەربازی وئاسایشیەکانی دوژمنی زایۆنیستی دا، خەساری ئابوریی بەسەر ئەو رژیمەدا سەپاند و بوونەهۆی کۆچی بەناچاریی ئەوان. ئەبوو عوبەیدە وتی: بە تێپەڕینی ساڵێک بەسەر هەڵمەتی باهۆزی ئەقسادا کۆماری ئیسلامیی ئێران، زەبرەکانی وەعدەی سادقی وەشاند کە بووەهۆی ترس و دڵەراوکێی دوژمنی زایۆنیستی.
ئەبووعوبەیدە وتیشی: ئەمڕۆ بە هاوڕێ خەباتکارەکانم لە حیزبوڵڵادا دەڵێین کە متمانەمان هەیە بە ئازایەتی و تواناتان بۆ زەبر و خەسار لێدانی قورس لە دوژمن. ساڵێک پاش دەسپێبوونی شەڕی باهۆزی ئەقسا، لەبارەی غەززەیەک قسەتان بۆ دەکەم کە دوژمن، خۆی دۆڕاندووە، ساڵێک بەسەر پرۆفشناڵترین و سەرکەوتووترین هەڵمەتی کۆماندۆیی لە چاخی مۆدێرندا تێدەپەڕێ، دوژمن پاش ئەوەی پلانداڕشتنەکەی بۆ هێرشێکی مەزن بۆسەر خۆڕاگریی لە غەززە، گەیشتە دواقۆناخەکانی خۆی.
ئەبوو عوبەیدە وتیشی: هەڵمەتی ئەم دوایەی یافا تەنیا بەشێکە لەوەی وا لەڕێی ڕاست دا ئەنجام دەگرێ و ئەوەی لە ڕێی راست دایە، قورستر و پڕزەبرترە بەخواستی خودا. ئەبوو عوبەیدە هەروەها وتی: شانازی بە ئەنساروڵڵای یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنان و موقاوەمەی عێراق و پشتگرییەکانی ئێران دەکەین. سڵاو لە موقاوەمەی فەلەستینی و لوبنانی و یەمەنی و عێراقی و ئێرانی.