تشرینی یه‌که‌م 10, 2024 12:43 Asia/Tehran

خالید مەشعەل، ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین، دوێشەو چوارشەمەم وشداریی دا: ئیسرائیل تێدەکۆشێ بەملوێنان کەس لە خەڵکی فەلەستین ناچار بکا لە لێواری رۆژاوا بەرەو ئوردون کۆچ بکەن.

خالید مەشعەل بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە نەتەوەکان تەنیا بە گیان بەخت کردنە کە ڕزگار دەبن و ماکی پیلان و نەخشەی زایۆنییەکان، جێی مەترسییە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی عەرەب، وتی: رژیمی ئیسرائیل لەهەوڵی ئەوەدایە کە لێواری رۆژاوا بخاتەژێر گوشار، ئەوە لە کاتێکدایە کە باهۆزی ئەقسا لەبەر نەیارەتی لەگەڵ داگیرکەری و کردەی داگیرکەرانەی ئەو رژیمە، ئەنجامی گرت.

خالید مەشعەل بەئاماژە بەوەی کە هیچ بابەتێکی تازە لەبارەی وەستانی شەڕ و پێکدادان لەئارادا نییەو نەتانیاهو پێشنیاری دووی مانگی ژولای، قەبووڵ نەکردووە، وتی: دەسکەوتەکانی دوژمنی ئسیرائیلی لەماوەی دەسدرێژکارییەکانی بۆسەر غەززە، دەسکەوتگەلی تاکتیکی بووە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە لەباری ستراتژیکەوە خەسارێکی زۆری وێکەوتووەو حەماس هەوڵی دا هەتا دانوستانەکانی ئاگربڕ لە غەززە بەڕێوەبەرایەتی بکا، بەڵام ئەوە نەتانیاهو بوو کە تووشی چەقبەستوویی کرد.

سەرپەیڤ