بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە و زۆر بوونی ژماری شەهیدان
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تازەترین ئاماری خۆیدا باسی شەهید بوونی ٤٢ هەزار و ١٠ شاروومەندی فەلەستینی لە شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززەی کرد.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کوشت و کوشتاری لە غەززە ئەنجام داوە کە ئەو جەنایەتانە ٤٥ شەهید و ١٣٠ برینداریان لێکەوتۆتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ تا ئەم کات و ساتەیش هەژمارێکی زۆری قوربانیان لە ژێر داروپەردوی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا ماونەتەوە و هێزی فریاگوزاری دەستیان ناگاتە ئەو ناوچانە و ناتوانن فریایان کەون.
بە هێنانەئەژماری ئەم شەهیدانە، ڕێژەی شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتە ٤٢ هەزار و ١٠ کەس و ژماری بریندارانیش سنووری ٩٧ هەزار و ٧٠٠ کەسی تێپەڕاندووە. ژێدەرە هەواڵییەکانی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە باس لە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری کەرتی غەززە و شەهیدبوونی لانیکەم ٢٢ شاروومەندی فەلەستینی و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکەیان کردووە.