تشرینی یه‌که‌م 12, 2024 19:37 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە بۆمبی فوسفوڕی لە غەزە

ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە درێژەی جەنایەتە دڕندانەکانی دژی خەڵکی کەرتی غەزە کەڵکی وەرگرت لە بومبی فوسفوڕی سپی .

حاڵەتگەلێک لە ژەهڕاوی بوون بە هۆی هەڵمژینی گازی   بومبی فوسفوڕی سپی کە داگیرکەرانی  قودس  لە ناوچەکانی ئەلزەیتون   شوجاعیە  و ئەلتفاح   بەکاریان هێناوە   دەبیندرێت . دەسدرێژکاریەکان و  توند بوونەوەی  پەلامارەکانی  ڕژیمی  زایونی  لە کەرتی غەزە  و هاوکات  بە گەمارو  دانی هەزاران بنەماڵەی دانیشتووی  ئەو  ناوچە و مووشەک باران کردنی ئەوان هەروا درێژەی  هەیە . بە پێی ئەو ڕاپوڕتە  گازە ژەهراویەکان  و شوێنەوارەکەی تەنانەت  گەیشتووەتە  ڕوژئاوای   شاری غەزە . داگیرکەرانی  زایونیستی  تەنانەت  بەرەو فریاگوزارەکانیش تەقە دەکەن   کە بۆ یارمەتی دان بە  بریندارانی ناوچەی  ئەلفەلوجا لە ڕوژئاوای ئوردوگای جبالیا دان و یان بە موشەکیش دەیانکەنە ئامانج.

سەرپەیڤ