زۆربوونی هەژماری شەهیدانی فەلەستینی لە غەززە
لە کاتێکدا کە شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کرتی غەززە پێی ناوەتە سێسەد و حەفتا و سێهەمین ڕۆژی خۆی، وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ئەمڕۆ (یەکشەممە) ڕێژەی تازەی شەهید و بریندارانی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری قوربانیانی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە ، گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٢٢٧ شەهید و ٩٨ هەزار و ٤٦٤ بریندار. ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها رایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار کوشت و کوشتاری دژ بە بنەماڵە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە ئەنجامداوە کە بە هۆی ئەم پەلامارانەوە ٥٢ کەس شەهید و ١٢٨ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە هەروەها جەختی کرد؛ تەرمی ژمارێکی زۆر لە قوربانییەکان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماوەتەوە و هێزەکانی فریاگوزار و بەرگریی شارستانی توانای دیتنەوەی ئەو تەرمانەیان نییە.