زەبری قورسی گروپە فەلەستینیەکان لە ڕژیمی زایونیستی
گروپە خوڕاگریەکانی فەلەستین ئەمڕو ئوپڕاسیونگەلی جوراوجوریان دژی داگیرکەران لە شوێنە جوراوجورەکانی کەرتی غەززە وەنجام داوە و خەساری زوریان لە کەرستەی سەربازی و جەنگی دوژمن دا.
گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا لقی سەربازی بزووتنەوەی فەتح ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە ئوپڕاسیونێکی هاوبەشدا لە گەڵ گوردانەکانی شەهید عەبدولقادر حسینی یەکێک لە لقەکانی ئەو بزوتنەوە بومبێکی بەهێزیان لە پاڵ تڕوموبیلێکی زرەیی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە دەڤەری سەیرانگای ئەلنورس لە باکووری غەزەی تەقاندەوە.
هەروەها گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حماس ئەمڕو ڕایگەیاند کە بە گولە هاوەن هێزەکانی دوژمن کە لە حاڵی کنە کردن بۆ ناو باکووری غەزە بوون کردە ئامانج. قەسام لە درێژە دا ڕایگەیاند کە بوڵدزرێکی زرەیی مودڵ دی 9 ی ئەرتەشی داگیرکەری بە ڕاکتی دژە زرەیی یاسینی 105 لە ناوچەی ئەڵڕایان لە ڕوژهەڵاتی شاری ڕەفەح کردە ئامانج.
گوردانەکانی سرایا ئەلقودس لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش ڕاپوڕتی دا لە بۆسەیەکی هاوبەش لە گەڵ گوردانەکانی قەسام لە جبالیا سێ تانکی مێرکاوای دوژمنیان داوەتە بەر پەلامار. سرایا ئەلقودس لە درێژەدا وتی کە ئەو بۆسە نانەوە لە پێشەوە بە بۆمبەکانی دژە زرەیی ڕاکێتەکانی دژە زرەیی تاندوم و ئار پی جی لە ئوردوگای جبالیا لە باکووری کەرتی غەزە ئامادە کرا بوو.
هێزەکانی شەهید عومەر ئەلقاسم لقی سەربازی بەرەی دیموکراتیک بۆ ڕزگاری فەلەستینیش ڕایاگەیاند کە ئەمڕو لە ئوپڕاسسیونێکی هاوبەشدا هاوڕێ لە گەڵ چەند گرووپی خوراگری دیکە بەرەنگاری داگیرکەران لە میحو.ەری پێشڕەوی لە ئوردوگای جبالیا بوون. ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بۆ دوازدەهەمین ڕوژی بە دوای یەک درێژە ئەدەن بە گەمارۆی ئوردوگای جبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەزە و بەم جورە قەیرانی مرویی لەو ئوردوگایە کە نزیکەی سەد هەزار دانیشتووی هەیە توندتر بووەتەوە.