پەرەسەندنی ژوماری شەهیدانی غەزە
لە حاڵێکدا کە سێسەد و حەفتا و شەش ڕۆژ لە شەڕی دڕندانەی ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەزە تێپەر دەبێ، وەزارەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ چوارشەمە ئاماری نوێ شەهیدان و بریندارانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی شەڕی ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە هەتا ئێستا گەیشتوەتە چل و دوو هەزار و چوارسەد و نۆ شەهید و نەوەد و نۆ هەزار و سەد و پەنجا و سێ بریندار.
ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند ڕژیمی زایونیستی لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو شەش کوشتاری دژی بنەماڵە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە ئەنجام داوە و لە ئاکامی ئەو پەلامارانە شەست و پێنج کەس شەهید و سەد و چل کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە هەروا جەختی کرد ژومارێک لە قوربانیەکان لە ژێر دارو پەردوودا ماونەتەوە و ئوڕژانس و بەرگری مەدەنیش نەیانتوانیوە تەرمی ئەو شەهیدانە بدوزنەوە. لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە هەتا ئێستا بە هۆی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژیمی زایونیستی و بە پشتیوانی جەنگی ئەمریکا لە ڕژیمی منداڵکوژ زیاتر لە سەد و چل هەزار فەلەستینی شەهید و بریندار بوونە.