تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 21:34 Asia/Tehran
  • ئانڕوا: ئیسرائیل بەردەگرێ بە ڕزگار کردنی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە

بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین هە تا ئێستا نزیکەی چل و سێ هەزار کەس لە غەزە شەهید بوونە کە زۆربەی شەهیدان ژن و منداڵ و کە سانی سیڤیلن.

سەرچاوە پیزیشکیەکان ڕایانگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆەوە هەتا ئێستا 41 فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەرناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە شەهید بوونە. ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند کە لە ماوەی پەلامارەکانی 17 ڕۆژی ڕابردوو 640 فەلەستینی لە جبالیا و باکووری کەرتی غەزە شەهید بوونە. بە پێی ڕاپۆڕتی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوو چەن پەلامار کراوەتە سەر قوتابخانە کان و شوێنی نیشتە جێ بوونی ئاوارەکان. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر ناوەندە دەرمانیەکان و نەخوشخانەکان و هەروەها فەرمانگەکانی ئەو ڕێکخراوەیە لە حەوتی ئوکتوبرەوە تا ئێستا دەیان فەرمانبەری ئەو ڕێکخراوەیە گیانی خویان لە دەس داوە. ئانڕواش ڕایگەیاندووە کەڕژیمی زایونیستی بە ڕەت کردنەوەی داخوازی ئەو ڕێکخراوەیە بو ڕزگار کردنی کەسانی سیڤیلی کە لە ژێر دارو پەردووەکان ماونەتەوە لە باکووری کەرتی غەزە درێژە ئەدن بە توندتر بوونەەوەی قەیرانی مرویی لەو ناوچەیدا. ئەیناس حەمدان بەرپرسی مێدیایی ئانڕوا ڕایگەیاند کە ئەو داخوازیە بە دوای جەنایەتەکانی هێزە داگیرکەرەکان لە باکووری کەرتی غەزە بوو. ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕۆڤیش ڕایگەیاندوە کە ڕژیمی زایونیستی کەڵک وەردەگرێ لە کۆچی بە زۆرە ملێ و برسیەتی وەک چەکی جەنگی لە کەرتی غەزە.

 

سەرپەیڤ