بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە
ڕژیمی زایونیستی لە جەنایەتێکی نوێدا قوتابخانەیکی لە ئوردوگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەندی کەرتی غەزەی بوردمان کرد کە لە ئاکامێدا 18 فەلەستینی شەهید بوون.
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی ئەمڕۆ قوتابخانەی شوهەدا لە ئوردوگای نوسەیراتیان بوردمان کرد . ئەو قوتابخانە ژومارێک ئاوارەی فەلەستینیی تێدا بوو کە بە هۆی ئەو پەلامارە لانیکەم هەژدە کەس شەهید بوون و چل و دوو کەسیش بریندار بوونە . بڕێک لە سەرچاوە پزشکیەکانیش ڕاپوڕتیان داوە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە هەتا ئێستا بیست و نۆ کەس لە پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە شەهید بوونە .
مێدیا فەلەستینیەکان هەوەها باسی کردنە ئامانجی نەخوشخانەی عودە دەکەن لە تەل زەعتەر . لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند ڕژیمی زایونیستی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو چوار کوشتاری ئەنجام داوە کە لە ئاکامیدا پەنجاو پێنج فەلەستینی شەهید و سەد و سی و دوو کەسیش بریندار بوونە بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەزە هەژماری شەهیدانی غەزە لە ماوەی سێسەد و هەشتاو چوار ڕوژی ڕابردوو گەیشتووەتە چل و دو هەزار و هەشتسەدوچل و حەوت کەس و جگە لەوەش سەد هەزار و پێنسەد و چل و چوار کەسیش بریندار بوونە .