بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی وتارەکەی نەتانیاهۆیان بڕی
تشرینی یهکهم 27, 2024 19:54 Asia/Tehran
بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی کە لای خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززەن، وتاردانەەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنییان بڕی و دەستیان دایە دروشم دان دژ بە ئەو.
لە تازەترین حاڵەتی ناڕەزایەتی دەربڕیندا ژمارێک لە بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی کە لای خۆڕاگری فەلەستینن لە کەرتی غەززەن، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆسپنانەوەکانی نەتانیاهۆ لەسەر ڕێگای واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و مامەڵەی دیلبەدیل بۆ گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی کە لای خۆڕاگری فەلەستینن، وتارەکەی ئەویان بڕی.
ئەم شارۆچکەنشینە زایۆنییانە بە بڕینی وتاردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دروشمیان دەدا: "شەرم بتگرێ" و "تۆ بەرپرسی کوژرانی منداڵانی ئێمەی".