75 لەسەدی چاڵە ئاوییەکانی غەزە خەساریان لێکەوتووە
تشرینی دووهم 11, 2024 17:26 Asia/Tehran
وتەبێژی شارەوانیی غەزە باسی لە دۆخی قەیراناوی غەزە کرد.
عاسم نەبییە ڕایگەیاند کە ئاو تەنیا بە 40 لەسەدی ئەو شارە دەگات و ئاوارە فەلەستینیەکان لەو شارە بۆ دەسڕاگەیشتنیان بە ئاو ڕووبەڕووی کێشەگەلێکی جیدین .
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕادەی ئەو ئاوە کە شاروومەندان دەستیان پێ دەگات زۆ ر بەرتەسک وکەمە و وەڵامدەری پێداویستیەکانی ڕۆژانەی ئەوان نیە وتی زیاتر لە 75 لەسەدی چاڵەئاوییەکانی غەزە خەساریان دیتووە . ناوبراو وتیشی هەروەها گواستنەوەی ئاو بۆ هەموو ناوچەکان نامومکینە . عاسم نەبییە ڕایگەیاند کە نەبوونی ئاو بە ڕادەی پێویست دەبێتە هۆی تەشەنای نەخۆشی گشتداگر بە تایبەت نەخوشیە پێستیەکان .